مەسعود بارزانی: شەرمە دوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هێشتا بیری شۆڤێنی لە عێراقدا باڵا دەستە

  2021-03-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، دوای تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هێشتا بیری شۆڤێنی لە عێراقدا باڵا دەستە.

لە تویتیکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نووسیویەتی "جێگەی شەرمە دوای تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەو جینۆسایدەی لەدژی خەڵكی كوردستان ئەنجام دراوە، هێشتا بیری شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە و نكۆڵی لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكرێت ".

٣٣ ساڵ  و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ڕژێمی بەعسی هەڵوەشاوە، بە بۆمبی کیمیایی هێرشی کردە سەر شاری هەڵەبجە و نزیکەی ٥ هەزار کەس شەهید و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون و بە دەیان هەزار کەیشی ئاوارە و بێ ماڵوحال مانەوە و شارەکەش بە تەواوی خاپور بوو.



ڕیکلام