ڕۆبێرتۆ فێری:
*نیگارکێشێکی ئیتاڵییە.
*لە ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبووە.
*گەڕانەوە بۆ شێوازی تابلۆکانی سەردەمی بارۆک لە کارەکانیدا دەبینرێت.
*چەمکی ڕووتی بە دیدگایەکی قوڵی ئیرۆتیکی بەرجەستە دەکات.
* خەونی فڕنین لەلای مرۆڤ و لە ئاکامدا شکستهێنانی ئەو خەونە یەکێکی دیکەیە لەو بابەتانەی کاری لەسەر دەکات.
*پەیوەندی ژن و پیاو لە تابلۆکانیدا پەیوەندییەکی سروشتی و مرۆڤانەیە.
*هەندێکجار ڕەهەندێکی توندوتیژ لە کارەکانیدا دەبینرێن.
*سنورداری تواناکانی مرۆڤ لە ڕێگەی کۆت زنجیر و بەندییەوە نیشان دەدات.
* کاراکتەری نێو کارەکانی تەنیا تەمەنێک یاخود ڕەگەزێکی دیارییکراو نین، بەڵکو لە ئاست و جۆری جیاوازدا.
*بە قوڵبوونەوەی زیاتر لە کارەکانی کاریگەرتر ڕەهەندە مرۆییەکەی دەرک دەکەیت.