و. لە ڕووسییەوە: شیروان مەحموود محەممەد
پەندێک هەیە دەڵێت :
'' ڕێگەیەکی هەزار''لی''ی بە هەنگاوێک دەست پێدەکات ''
جێگەی داخە، ڕێگای گەڕانەوەت،
کە چەندهێندەی هەزار'' لی''یە،
بەو تاکە هەنگاوەوە پەیوەست نییە .
بەتایبەتی گەر لە'' ێ'' وە ژماردنت دەست پێ بکات .
ڕێگا، هەزار'' لی'' بێت یان دوو هەزار''لی '' ،
وشەی '' هەزار''ەکە پێت دەڵێت :
کە ئێستاکە لە زێدی خۆت دووریت و
خۆرکەی بێمانایی، لە وشەکانەوە،
دزەی کردۆتە ناو ژمارەکان،
بە تایبەتی کەوتۆتە گیانی ''سفر'' ەکان .
وەک تۆوی زەردهەڵاتووی لاسکە بەزالیایەکی تەقیو،
بایەک بەرەو ڕۆژئاوامان دەبات ...
بۆ ئەو شوێنەی دیوارەکەی لێیە،
کە لە پاڵیدا، مرۆڤ، وەک پیتێکی هێرۆگلیفی،
وەک هەرئەلفوبێیەکی سەر لێ دەرنەکراو،
ترسناک و ناجۆر دەنوێنی .
جووڵەم، تەنیا بەرەو یەک لا،
دەمکاتە شتێکی درێژکۆلە، وەک سەرە ئەسپێک .
ئەو هێز و برستەی لە جەستەشما بوو،
لە خشاندنی سیبەرما،
بە وشکە گوڵەجۆی کێویلەدا بە هەدەرچوو .
لی: یەکەیەکی پێوانەی مەودا بووە لای چینییەکان و بەرابەری ٥٠٠ مەتر بووە بووە. لە عەرەبیدا و بۆ وەرگێڕانی ئەو پەندە، وشەی '' میل'' بە کاردەهێنن