میدیای پەکەکە: هێزەکانی پارتی لە ناوچەی برادۆست هێرشیان کردووەتە سەر گەریلا

  2021-03-21  | 
دۆسیە:  پەکەکە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیای پەکەکە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی برادۆست لە هەرێمی خواکورک، بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر کامپی گەریلا.

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویکردەوە، بۆ ئەوەی دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتر نەبێت، هێزەکانی گەریلا شەڕیان نەکردووە، بەڵام هێزەکانی پارتی لە ناوچەکە خۆیان جێگیر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی هێرشەکەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شان بە شانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدالە ڕۆژی ١٢ ئەم مانگەدا بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی خواکورک پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستدا، دوای روداوەکەش پارتی دیموکراتی کوردستان گەریلاکانی پەکەکەی تۆمەتبار بار بە چاندنی مینەکە لە ناوچەکە، بەڵام ڕۆژی دواتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لێدوانەکانی پارتی رەتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ئەوا مینیان لە ناوچەکە نەچاندووە.

بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناو سنوری هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی ڕۆژانە سوپای تورکیا بۆردومانی ناوچەی سنورییەکان دەکات و ناوبەناویش ئۆپراسیۆنی فراوان لەو ناوچە سنوریانە وبە قوڵایی چەند کیلۆمەترێک لە ناوخاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.

 



ڕیکلام