کاسبکارێکی کورد بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

  2021-03-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقزی سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی رابردوو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە نزیک شاری خوڕەمئاوا، ناوەندی پارێزگای لوڕستان بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و لە ئاکامدا شۆفێرەکەی کوژراوە .

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسەی لەو رووداوەدا کوژراوە، ناوی "محەمەد سادقی"یە و خەڵکی شاری سەقزی سەر بە پارێزگای سنەیە.

هەنگاو لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەگەرچی ئەمنییەکانی ئێران بە بیانووی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە، بەڵام هیچ بارێکی پێ نەبووە.



ڕیکلام