فڕۆکەکانی تورکیا سنورەکانی ناحیەی دەرکار بۆردومان دەکەن

  2021-03-28  | 
 مێهڤان مەجید
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنورەکانی ناحیەی دەرکاری سەربە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک بۆردومان دەکەن.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی شەڕانش و پەرەخ و دەشتەتەخێ لە سنوری ناحیەی دەرکاری سەربە قەزای زاخۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا بۆردومانەکە بەردەوامە و زیانەکانی ئەو هێرشەش بە وردی نەزانراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەبیانووی لێدان لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، گوندی بانکێ و کومەڵگای بیگۆڤا لە سنوری قەزای باتیفایان بەچڕی بۆردومانکرد و هێرشەکەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری خستە دڵی دانیشتووانی ناوچەکە.




ڕیکلام