تورکیا تۆپبارانی ناوچەیەکی گەشتیاران لە باتیفا دەکات

  2021-03-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سوپای تورکیا تۆپبارانی ناوچەیەکی گەشتیاران لە سنوری قەزای باتیفا لە پارێزگای دهۆک دەکات.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا سوپای تورکیا دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی دەوروبەری گوندی بانکێ خواروو لە سنوری قەزای باتیفا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆپبارانەکە بەچڕی دەستیپێکردووە و سوپای تورکیا ناوچەیەکی کردووەتە ئامانج کە گەشتیارێکی زۆری لێبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەترسی بۆردومانەکە، دەیان خێزان و گەشتیار ناوچەکەیان جێهێشتووە و بەشێکی دیکەشیان گیریان خواردووە و لە ناوچەکە ماونەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئەو تۆپبارانە نەزانراوە و هێرشەکەش بەردەوامە.




ڕیکلام