ڕامیار مەحمود: لە کاری کولتوورییدا پێویستمان بە میدیەمی تازە هەیە و دەبێت کەڵک لە ئامرازە نوێیەکان وەربگرین

  2021-03-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سازدانی: داستان

لە چەند مانگی ڕابردوودا دەزگایەکی نوێێ کولتووری لەلایەن چەند کەسێکی بواری ڕۆسنبیریی ڕاگەێندرا، ئەو دەزگایە خۆی لە چەند یەکەیەکی تایبەت بە کاری کولتوورییدا دەبینێتەوە، کە سەجەمیان لەلایەن ستافێکی پسپۆڕ و بە سەرپەرشتی نووسەر ڕامیار مەحمود بە ڕێوە دەچن، بۆ تێەیشتن لە شێوازی کارکردنی ئەو دەزگایە لە بواری کولتوورییدا ڕامیار مەحمود دەدوێنین:

ژیان: کوردڕاوم وەک ناوێک بۆ دەزگایەیکی هزری و ئەدەبی لە چییەوە هاتووە؟

ڕامیار مەحمود: ئەوەی  کە  زۆر  گرنگ بوو بۆ من بوونی ناوی  کوردبوو  لە  دۆمەینەکەدا، لە  هەمانکاتیشدا  پێویستمان بە  چەمکێکی تازە  هەبوو  لە ناو کولتوورناسیدا   بۆ ئەوەش (ڕاوم)مان هەڵبژارد کە بەمانای  سپەیس  یان فەزا دێت.

ژیان: دەزگای کوردڕاوم لە کام بوارانەی کولتووردا کار دەکات؟

ڕامیار مەحمود: گرنگترین شت ئەوەبوو لە  شەش  مانگی پێش خۆ ناساندنی فەرمییەوە  لە  سەر  ئەوە بە بنەبڕکراوی  یەکلایی بووینەوە  کە نابێت  هیچ جۆرە هەواڵێک   لە میدیا کەی ئێمەدا بوونی هەبێت، تەنانەت ئەگەر  هەواڵەکە  ئەدەبی  یان هونەریش بێت، زیاتر بایەخدان بێت بە  شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە.بۆیە  توێژینەوەکان بە  زۆری فەلسەفی و  هزرییە،  بەشێکی زۆری بە  تەنیا نامیلکەیەک دەبێت، بایەخێکی زۆر بە لێکۆڵینەوەکان دەدەین، چ نوسین بێت یان وەرگێڕان، سەرباری  ئەوەش ئێمە بەشی زانستمان هەیە بە  گرنگی  دەزانین هەروەها بەشێکی  سەربەخۆمان هەیە بۆ لاتینی.. هەروەها  پۆرترێتی  ئینفۆرماتیفمان هەیە بۆ  ئەکتەرە ئاینی و مێژووییەکان..ناوە ناوە  دەچینە ناو  بواری  هزرینی ئازادەوە وەک بیروڕای ئازاد لە سەر دۆزێکی هەنوکەیی..جگەل لە  فایلێکی بەردەوام لە  سەر سینەما بەردەوام کراوەیە. حەزێکی باشیشمان بۆ  دەقی  ئەدەبی چاک  هەیە. هەموو ئەمانەش بۆ من نا بۆ کۆی  ستافە دانسقەکەمان  دەگەڕێتەوە.

ژیان: تاکو چەند بەرهەمی نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردتان بۆ گرنگە؟

ڕامیار مەحمود: ئێمە دەزگایەکی هزری و ئەدەبی کوردین، بەرهەمی نوسەران و  ڕۆشنبیرانی کوردمان لا  گرنگە  چ  بادینی  یان  سۆرانی یان لاتینی، ستافەکەشمان  ئەو  هەمەچەشنەییەی تێدایە.

ژیان: شەپۆلی بەهێزی تەکنۆلۆژیا کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان داناوە، لە ناویشیاندا کولتوور، ئێوە لە میانی پڕۆژەی (کوردڕام)دا چییتان کردووە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو کاریگەرییانەدا؟

ڕامیار مەحمود: هیچ  کەس ناتوانێت  لە  تاکشێوازیدا بمێنێتەوە لە  کاری  کولتووریدا پێویستمان بە  میدیەمی تازە هەیە و  دەبێت کەڵک  لە  ئامرازە  نوێیەکان وەربگرین، ئەوە بیانوویەکی پوچە کەسێک پێیوابیت  زانین  تەنها بە  شێوازی نەریتی واتە  وەرەقی تامی هەیە، لەبەر  ئەوە سەرەتا  دەزگاکەکەمان بە  شێوەیەکی  دیجیتاڵی تۆکمە دامەزران و  سوودیشمان  لە  ئامرازی  وەک  یوتیوب هەروەها سیمناری ئۆنلاین وەرگرتووە،  ئەوەش یاریدەدەرە بۆ کەسێک  لە  هەر  شار و  وڵات و  شوێنێک بێت کارەکانمان بەردەست بن بۆیان..دەتوانن  بە  هۆی  مۆبایل و ئایپاد و  لاپتۆپەکانیەوە  ئاگاداری  هەموو بابەتەکان. تەکنەلۆجی بە  راستی ڕەوعەیە.

ژیان: وەک دیارە دەزگای جیاجیا هەن لە کوردستان کار لە بواری کولتووردا دەکەن، ئێوە تاکو چەند بۆتان گرنگە جیاواز لەو دەزگایانەی دیکە کار بکەن؟

ڕامیار مەحمود: ئەوە  هەر  زۆر گرنگە بە لامانەوە لای ئێمە  وەکو  ئاماژەم پێدا بایەخ  بە  هیچ جۆرە  هەواڵێک  نادەین، کولتوور  لای ئێمە بەشێک نییە لە بوارێک بۆ نمونە  سیاسەت  یان هەواڵەکان بەڵکوو  سەراپا  کارەکانامن تەرخانە  بۆ هزرو کولتوور، جگە لەوەش  لە  ڕووی  فۆرمەوە جیاوازین، ناسنامەیەکی تایبەت بە  خۆمان هەیە لە  ڕووی  فۆرمەوە.

ژیان: ئێوە لە دەزگای کوردڕاوم گرنگی بە چ جۆرە بەرهەمێک دەدەن لە هەردوو بواری هزر و ئەدەبیاتدا؟

ڕامیار مەحمود:  لە ماوەی  ئەم مانگەدا چوار کتێبمان جاپ کردووە  وەک  دەزگاکە سیانیان وەرگێڕانن لە بواری  فەلسەفەو کولتووردا ئەوی  تریشیان نوسین و  توێژینەوە  لە بواری هزری  سیاسیدا.لە  هەفتەی  ئایندەشدا  دوو کتێبی تری  دەزگاکە بڵاودەبێتەوە کە  یەکیان چیرۆکەو ئەوتریشیان هزرینی فەلسەفییانەیە و نووسینە.



ڕیکلام