لاورا زالینگا:
* هونەرمەندێکی فۆتۆگرافەری ئەڵمانییە .
* لە شاری ڕۆتدامی ئەڵمانیا دەژی .
* فۆتۆکانی زیاتر لە جۆری پۆرترێتن، بەڵام بە شێوەیەکی هونەریی .
* لە ڕێگەی دەموچاوەکانی ناو کارەکانییەوە سیمای جیاوازی مرۆڤ بە هێما و مانای جیاواز نیشان دەدات .
* لە زۆرینەی شارەکانی وڵاتەکەی و زۆربەی گالێرییەکاندا کارەکانی نمایش کردوون .
* شوێن لە فۆتۆکانیدا گرنگییان هەیە و زۆربەیجار مۆدێلەکانی دەکاتە بەشێک لە شوێنەکان .
* کەشی وێنەکانی بە گشتی مات و ساردن و فیگۆرەکانی لە ڕێگەی ئاماژەکانی دەموچاویانەوە دەبنە بەشێکی کاریگەری دیمەنەکان .
* سروشت، مرۆڤ، گیانلەبەر، هەموویان بەشێکی زیندوون لە کارەکانیدا .
* جەستەی مرۆڤ لە ڕەهەندی جیاواز و لە ژێستی جیاوازدا بەرجەستە دەکات.