هاوسەرۆکانی یەکێتی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە

  2021-04-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ لاهور شیخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکانی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە سلێمانی کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ لاهور شیخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکانی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە سلێمانی کۆبوونەوە.

لە دیدارێکدا لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، پابەندبوون بە یاسای بودجە دەبێتە مایەی ئیستیقراریی ئابووری و کۆتاییهێنان بەو کێشە داراییانەی کە ماوەیەکی زۆرە بەرۆکی خەڵک و موچەخۆرانی گرتبوو.

لاهور شیخ جەنگی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە ناوچەی گەشتیاری مێرگەپان لە سلێمانی سەردانی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقییان کردووە، لە دیدارێکدا بیرورایان ئاڵوگۆڕ کردووە دەربارەی دواپێشهاتە ئابوری وسیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بە تیابەت بابەتی پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێراق و جێگیرکردنی پشکی کورد لەو بودجەیەدا.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سوپاسی سەرۆک  هەوڵ و هەنگاوەکانی کۆماریانکردووە، بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی لە یاسای بودجەدا.

لاهور شیخ جەنگی جەختیشیکردووەتەوە لەوەی کە پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و کۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری. دوپاتمان کردەوە کە پابەندبوون بە یاسای بودجە دەبێتە مایەی ئیستیقراریی ئابووری و کۆتاییهێنان بەو کێشە داراییانەی کە ماوەیەکی زۆرە بەرۆکی خەڵک و موچەخۆرانی گرتبوو.  



ڕیکلام