دانی بێتنكۆرت؛ بە شاعیرێکی وێنەیی ناسراوە

  2021-04-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دانی بێتنكۆرت:

هونەرمەندێکی فۆتۆگرافی خەڵکی وڵاتی بەڕازیلە .

* پسپۆڕییەکەی هونەری فۆتۆگرافیدایە .

* لە چەندین کتێبی تایبەت بە هونەری فۆتۆگافیدا ئاماژە بە کارەکانی دراوە و ناەی هاتووە .

* بەردەوام بە شێوەی ئۆنڵاین وۆرکشۆپ بۆ ئارەزوومەندانی هونەری فۆتۆگرافی دەکاتەوە .

* خاوەنی کتێبی تایبەتە بە هونەری فۆتۆگرافی و لوە ڕێگەیەوە تێڕوانین و ئەزموون و سەلیفەی خۆی سەبارەت بەو بوارە دەخاتەڕوو .

* لە گۆشەنیگای جیاوازەوە لە خودی مرۆڤ و خۆی دەڕوانێت و زۆرجار خۆی دەکاتە فیگۆری سەرەکی فۆتۆکانی .

* چەمکەکانی ئازار و تەنیایی و توندوتیژیی و ئیرۆس لە بیرۆکەی زۆرینەی کارەکانیدان .

* بە چەندین شێواز بەرهەمەکانی بڵاودەکاتەوە دیارتیینیان سوود وەرگرتنە لە میدیای دیجیتاڵی و سۆشیاڵ میدیا.



ڕیکلام