سعودیە مەرجی نوێی بۆ عومرە لە ڕەمەزاندا ڕاگەیاند

  2021-04-05  | 
دۆسیە:  سعودییە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە مەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لەگەل ڤایرۆسی کۆرۆنادا، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودی مەرجی نوێی بۆ ئەنجامدانی عومرە لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی جەجی سعودیە بڵاویکردەوە، بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی ئەو کەسانەی کە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی سعودیە دەکەن لە مانگی رەمەزاندا، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی توانای لەخۆگرتنی مزگەوتی حەرام لە شاری مەککە، لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزگای لە کۆرۆنا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە مەرجەکان کراوە، کە دەبێت هەر کەسێک بیەوێت عومرە ئەنجام بدات یان نوێژ لە مزگەوتی حەرام بکات، یان سەردانی مزگەوتی پێغەمبەر بکات لە ڕەمەزاندا، دەبێت لەو کەسانە بن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

لەمەرجەکاندا هاتووە، دەبێت ئەو کەسە دوو دۆز ڤاکسینی دژی کۆرۆنای وەرگرتبێت، یاخود ١٤ ڕۆژ تیپەربووبێت بەسەر وەرگرتنی یەکەم دۆزی ڤاکسینەکەدا، یان پارێزراو بێت و بە تەواوەتی چاکبوبێتەوە لە کۆرۆنا.

حجزکردنی بۆ مۆڵەتی ئەنجامدانی عومرە و نوێژ و سەردانەکان لە ڕێگەی پرۆگرامی تایبەتەوە دەبێت، کە گونجاوێت لەگەڵ توانای لەخۆگرتنی مزگەوتی حەرام کە هەموو ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی تیا جێبەجێ دەکرێت.



ڕیکلام