میسر..تەرمی پەرستارێک سوتێنرا کە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدابوو

  2021-04-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەسانی نەناسراو لە میسر گۆڕی پەرستارێکیان هەڵداتەوە و لاشەکەیان سوتاندووە، کە پێشتر بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، ڕوداوەکە لە گۆڕستانی (حەلوان)ی باشوری قاهیرەی پایەتەخت روویداوە، کەسوکارەکەی دەزگای پۆلیسیان لە روداوەکە ئاگادار کردووەتەوە، کە کچەکەیان لە کۆرەکەی دەرهێنراوە و تەرمەکەی سوتێنراوە.

 پەرستارەکە دوو ڕۆژ لەمەوبەر و بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، کە پێشتر لە نەخۆشخانەی گشتی حەلوان کاریکردووە.

دوای گەیشتنی تیمی بەڵگەی تاوان دەرکەوتووە، تەرمی پەرستارەکە کەمێک لە گۆڕەکەی دوورخراوەتەوە و سوتێنراوە، بۆ ئەو مەبەستەش دۆسییەک بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و ڕێوشوێنی پێویستی یاسایی ئەمنی گیراوەتە بەر، بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە.

 



ڕیکلام