سەنگاو.. ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی فراوان بەڕێوەچوو


ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG , فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ، لیوای ٧١١ ی ھێزەکانی حەفتای ھێزی پێشمەرگە و  ھێزەکانی ھاوپەیمانان ، ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینی بەرفراوانیان لە چیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجام دا .

ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکە لە سەعات ٥ بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢ ی ١ ی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو تەواوی سنوری سەنگاوی گرتەوە و تا سەعات ٢ی پاشنیوەڕۆی ھەمان رۆژی خەیاند و کیوماڵی ھەموو ئەو سنورانە کرا بە مەبەستی دڵنیایی و بەدواداچوونی زیاتر لەسەر بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە .

بەپێی زانیارییەکان ئەنجام دانی ئەم ئۆپراسیۆن و کیوماڵە تەنھا مەبەست لێی دڵنیابوون و بەدواداچوونی ورد ئەمنی و سەربازی بووە و لەئەنجامی پشکنین و گەڕانی بەرفراوانی ھێزە ھاوبەشەکان دڵنیابوونەوە لە ئارامی و ئاسایشی سەنگاو دڵنیایش درایە خەڵکی سەنگاو کە   سنورەکەیان کۆنتڕۆڵە و پارێزراوە .