وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: نرخی کاڵاکان لە ٨٠%ی وڵاتانی جیھان دادەبەزن

  2024-02-27  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێشبینیدەکات لە ماوەی ئەمساڵدا نرخی شمەک و پێداویستییەکان لە ٨٠%ی وڵاتانی جیھان کەمببێتەوە و بەمەش کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی هەژاری دەبێت.

جانیت یلین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: پێشبینییەکانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارە جیھانییەکانی دیکە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە گەشەی ئابووری جیھان روبەری داکشانی زۆر دەبێتەوە، راست دەرنەچوو و لە بری ئەوە ھەڵاوسان کەمبووەوە و گەشەی ئابووری لە جیھاندا بەرێژەی ٣.١% زیادیکرد کە ئەوەش رێژەیەکی زۆر باشە و بازاڕی کاریش زۆر بەھێز بووە.

وتیشی: لەسەر بنەمای گەشەی ئابووری لە ساڵی رابردوودا، پێشبینیدەکەن لەماوەی ئەمساڵدا لە ٨٠%ی وڵاتانی جیھان نرخی کاڵا و شمەک و پێداویستییەکان کەمببێتەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی رێژەی ھەژاری و برسێتی دەبێت لەسەرتاسەری جیھاندا.


ڕیکلام