پەیکەرتاشێکى کورد پەیکەرێکی مێژووی ناوازە لە ئەڵمانیا دروستدەکات

  2021-06-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شوان کەمال پەیکەرتاشی کورد لەسەر داوای حکومەتى ئەڵمانیا هەستاوە بە دروستکردنی پەیکەری ئەرنۆڵد رۆز کە یەکێکە لە سەرکردە مێژوویەکانی ئەو وڵاتە .

ئەو پەیکەرتاشە کوردە چیرۆکی ئەو داواکارییە و چۆنیەتی دروستکردنی و گرنگی بابەتەکەی لە نوسینێکدا خستووەتەڕوو.

دەقی نوسینەکەی شوان کەمال:

ساڵی ٢٠٠٩ لە سەرداواکاری حکومەتی ئەڵمانیا و هەرێمی نۆردراین هەستام بە دروستکردنی پەیکەری ئەرنۆڵد رۆز .

ماوەی ساڵێك خەریکی دروستکردنی مۆدێلەکەی بووم لە گەچ، دوایی کارگەی ڕٶڵف کایزەر کردیانە بڕۆنز لە ئێستایا لە باڵەخانەی شارەوانی شاری فوپەرتاڵد لە تاقێکدا دانراوە .

ئەرنۆلد رۆز کەسایەتیەکی مێژوویی ئەڵمانیایە کاتی خۆی لە سەدەکانی ناوەڕاست بەرەو ڕووی سوپای ڕۆمەکان بووەتەوە لەسەر رووباری راین،سوپاکەی تێك شکاندوە .

لە کاتی پەردە لەسەرلابردنی پەیکەرەکە، سەرۆکی حکومەت و پارێزگا و سەرۆك شارەوانی و زۆرێك لە کەسایەتی و خەڵکێكی زۆر ئامادە بوون وتەیەکیان پێشکەش کرد , وتیان "ماوەیەکی زۆر ئەمانویست ئەم پەیکەرە درستبکەینەوە بەڵام پەیەکرساازێکی وامان دەستەنەئەکەوت تا شارەزایەکی وای هەبێت بتوانێت ئەم پەیکەرە دروست بکات چونکە زۆر ئاڵۆزە و پێکهاتوە لە ئەسپ و شاسوارێك و کورە گەنجەکەی بەردەمیان،دوایی رومان کردە پرۆفسۆرێکی شارەزا لە بەرلین،وتی مۆدێلی پەیکەرەکەتان هەیە تا بتوانم لەسەری دروستبکەمەوە،وتمان نەوەڵا تەنیا وێنەیەکی رەشوسپی کۆنمان هەیە لە ئەرشیفی کتێنخانە،ئەڵێن پرۆفسۆرەکە پێکەنیوە وتویەتی لە بیری بکەن شتی وا چۆنەکرێت" .

جا ئەڵێن دوایی پرسیاری زۆر وتویانە کورێکی کوردی عێراقی هەیە لە شاری دۆسـڵدۆرف ئەژی و کاریەکات بۆ پێی ناڵێن زۆر شارەزایە لە بواری پەیکەرسازی،ئینجا ئەڵێن دوایی شوان کەمال ئەو پەیکەرەی لەسەر جوانترین شێوە بە هەموو وردەکاریەکانەوە بۆ دروستکردینەوە.وەك ئەوەی پەیکەرسازێك لە سەدەکانی ڕێنیسانس و زەمانی دۆناتێلۆ و مایکلەنجیلۆ هاتبێتەوە .

بۆ مێژوو ئەو وتانە بە ڤیدیۆ لەگەڵ ژێرنوسی کوردی،ڤیدیۆی قۆناغەکانی دروستکردنی پرۆژەکە لە یوتیوب هەیە لینکی دائەنێم، لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە گۆڤار و رۆژنامە و میدیاکانی ئەڵمانی کە  باسیان لەم پرۆژەیە کردووە

پرۆژەی مێژوویی زۆرم پلانکردبوو بۆ شارەکانی کوردستان بەڵام بێ دامودەزگایی و خەمساردی و هەستنەکردن بە گرنگی رۆڵی هونەر لە کوردستان وایکردووە ساردبمەوە .

 



ڕیکلام