کورد و وەفدی سەرۆکی هەرێم هۆکاری کێشەی یاریگای بەسرە بوون لە یەکەم یاری جامی کەنداودا

  2023-01-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەحمەد عورێبی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا باسی کێشەکەی ناو یاری نێوان عیراق و عومان دەکات دەڵێت، ئەوەی لە جامی کەنداو 25 ڕوویدا هەموو هۆکارەکەی "کورد" بوو.

ئەحمەد عورێبی ئاماژەی بەوەشکردووە، "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کاتێک هاتە ناو یاریگا تەنها دوو کەسی لەگەڵ بوو، بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان 25 کەسی لەگەڵدا بوو."

عورێبی دەڵێت، "با ڕاشکاو بم بە ئامانەتەوە دەڵێم، کوردەکان هەموویان تێکدا و بوونە هۆکاری کێشە لە پاڵەوانیەتی کەنداو، ئەوان نەبوونایە ئەو کێشانە هیچیان روویان نەدەدا."

ئەم قسانەی ئەحمەد عورێبی پاش ئەوە دێت، لە میانی دەستپێکردنی پاڵەوانێتی جامی كەنداو 25، بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان بەشێک لە ئامادەبووانی یارییەکە لەسەر شوێنی VIP دروستبوو.

 هەندێک باس لەوەدەکەن، " کە کێشەکە لە نێوان پاسەوانانی سەرۆکی هەرێم و هەندێک کەسی دیکەدا بووە" هەندێکی دیکەش دەڵێن " کێشەکە پەیوەندی بە کورد و نێچیرڤان بارزانی نەبووە، بەڵکو وەفدی کوەیت بووە".

.


ڕیکلام