ماوەی لێخۆشبوونی نەبەستنی پێوەری ئاو درێژکرایەوە

  2023-02-14  | 
دۆسیە:  حکومەتی هەرێم
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جارێکی دیکە ماوەی لێخۆشبوونی نەبەستنی پێوەری ئاو تا رۆژی ٢١ی نیسان درێژکرایەوە.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر داوای ھاووڵاتیان بڕیاریانداوە ماوەی لێخۆشبوونی نەبەستنی پێوەری ئاو تا ٢١ی نیسانی ئەمساڵ درێژبکەنەوە.

وتیشی، ڕێژەی لێخۆشبوونەکە لە سەنتەری شارەکان لە ٨٠ ھەزار دینارەوە دەکرێتە ٢٠ ھەزار دینار و  ١٠ ھەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شارەکان.

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم داواشیکرد، ئەوانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە سوود لەو ماوەیە وەربگرن، چونکە ئەگەری زۆرە ماوەکە جارێکی دیکە درێژنەکرێتەوە.


ڕیکلام