وەزارەتی دارایی هەڕەشە لە بازرگانەکان دەکات

  2023-02-22  | 
دۆسیە:  حکومەتی هەرێم
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای دەکات، ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٥٢ ملیار دینار قەرزی ئاسانکاریی گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، هەندێک لە پارەکە بە کاش وەرگیراوەتەوە و هەندێکیان دەستبەسەر ئەو موڵکانەدا دەگیرێت کە پێشتر بازرگانەکان بۆ وەرگرتنی قەرز لای حکومەت بە بارمتە دانرابوون.

 هونەر جەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ زیادکردنی داهات، نزیکەی ٥٢ ملیار دینار قەرزی ئاسانکاری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، هەندێک لە پارەکە بە کاش وەرگیراوەتەوە و هەندێکیان دەست بەسەر ئەو موڵکانەدا دەگیرێت کە پێشتر بازرگانەکان بۆ وەرگرتنی قەرز لە حکومەت بە بارمتە دایاننابوو".
 
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "رێکارە یاساییەکان بۆ تەملیککرنی ئەو موڵکانە بەردەوامە کە لەلایەن بازرگانان و وەبەرهێنەران لەکاتی وەرگرتنی قەرزی ئاسانکاری لە رێی بانکەکانەوە وەک بارمتە دانراوە".
 
 


ڕیکلام