محەمەدی حاجی مەحمود: حیزبە كوردییەكان هەریەكەی ژێر بەژێر شتێكی لەگەڵ توركیادا هەیە

  2020-07-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، حیزبە كوردییەكان هەریەكەی ژێر بەژێر شتێكی لەگەڵ توركیادا هەیە، كە جورئەتی ئەوەیان نییە شتێك بكەن یان قسەیەك بكەن لەسەر ئەو لەشكركێشیەی توركیا بۆسەر خاكی هەرێم دەیكات.

محەمەدی حاجی مەحمود لە دیدارێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند "حیزبە كوردییەكان لەناو یەكدا ناكۆكن هەریەكێكیشی ژێر بەژێر خۆی بۆ خۆی شتێكی لەگەڵ توركیادا هەیە، كە جورئەتی ئەوەیان نییە شتێك بكەن یان قسەیەك بكەن لەسەر ئەو لەشكركێشیەی توركیا و بۆردومانەكانی بەڵام ئەگەر شەڕی ناوخۆ بێت ئێستا سەدان كەس بەكوشت دەدەن لەسەر بەرزاییەك". 
ئەو دەلێت حزبە كوردیەكان دەسەڵاتیان هەیە "هیچ نەبێت بەیانێك دەربكەن دژی ئەو كارانەی توركیا، خۆ نایانگرن، بەیانیشییان پێدەرناكرێت؟!" 
ئەو هۆكاری بێ دەنگی حزبەكان رووندەكاتەوە و دەڵێت: هەریەك لەو حیزبانە بەشێوەیەك لە شێوەكان پەیوەندی لەگەڵ توركیادا هەیە، ڕێكەوتووە لەگەڵ توركیا، توركیا عاجز دەبێت بەیان دەربكات، فڕۆكەخانەكەی سلێمانی و هەولێر دادەخات جاری پێشوو بە "ڕجا و تكا و دەست ماچكردن" كردییانەوە.
ئەو لە قسەكانیدا بوونی پەكەكە بە پاساوی توركیا دەزانێت و دەڵێت " بوونی پەكەكە و هێرشی توركیا خۆی یەكێكە لە پاساوەكان، خۆ لە عەفرینش ڕۆیشت، خۆ لە لیبیا پەكەكەی لێنیە دەڕوات، بەڵام ئەمە یەكێكە لە پاساوەكان".  


ڕیکلام