وەزارەتی كارەبا؛ رۆژانی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی كارەبا دابین دەكات

  2020-07-09  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا لە رۆژانی تاقكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی كارەبا لە هەشتی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ بداتە هۆ‌وڵەكانی تاقیكردنەوەی خوێندكاران.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەپێناو خزمەتكردنی قوتابیان و بەدەنگەوەهاتنی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ هاوكاریكردنیان لە رۆژانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان، وەزارەتی كارەبا جگە لەوەی بەپێی ئەو توانایەی لەبەردەستیدایە هاوكاریی سەرخستنی تاقیكردنەوەكانی قوتابیان دەكات. 
ئەو وەزارەتە لە روونكردنەوەیەكدا ئاشكرای دەكات بە بڕیاری كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا: یەكەیەكی كارەبا بەتوانای 100 مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ، زیاد دەكرێت كە ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێوەردەگرن.
وەزارەتەكە راشیگەیاندووە كە لەو ماوەیەی تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێت پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی 250 مێگاوات كارەبا دەبێت رادەگیرێت لەرۆژانی ئەزموونەكان لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە سەرجەم ئەو كارەبایەی كە زیاد دەكرێت بڕەكەی 350 مێگاوات دەبێت، ئەوە جگە لەوەی " پاش 15/7/2020 یەكەیەكی دووەمی وێستگەی خەبات بەكاردەكەوێت و 150 مێگاواتی دیكە دەكەوێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە" .


ڕیکلام