کادرانی پارتی لەهەڵەبجە توڕەن و بەشێکیان دەچنە ماڵەوە

  2023-06-03  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی پارتی لە هەڵەبجە گۆڕانکاری لە ئۆرگانەکانی دەکات، کادرەکانی ئەو سنورە بەتوندی دێنە دەنگ و نیگەرانن لەو گۆڕانکارییانەی دەستیان پێکردوە دەڵێن “پەشیمانین”.

ئەم نیگەرانییانەی کادرانی پارتی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دوای ئەوە دێت، هەفتەی رابردوو دلێر حەمە کەریم بەرپرسی لقی پارتی لە سنوری هەڵەبجە، کۆمەڵێک کۆرانکاری لە پۆستەکانی لقدا کردوە بەبی ئاگادارکردنەوەی ئەوکەسانە، ئەمەش وایکردوە نیگەرانی بەشێک لە بەرپرسانی لقی لێکەوتەوەو پێیان وایە ئەو گۆڕانکارییانە بۆ تۆڵەکردنەوەیە.

لە شەوی رابردووە و نیگەرانی و هەڵوێستی پەراوێزخراوەکانی حیزب زیادیکردوە بەشێکیان دوای بێ هیوابونیان لە پارتی لە توڕی کۆمەڵایەتی پۆستیان کردوە و دەڵێت، "پەشیمانین، نیگەرانین".

یەکێک لەو کادیرانەی نێرداوەتە ماڵەوە وئێستا زۆر بێ هیوا بوە لەوەی جارێکیتر کار لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا بکات رایگەیاندوە، " رۆژی پێنجشەممە بەرپرسی لق کۆمەڵێک گۆڕانکاری کردووە بەڵام گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای خزمایەتی و تەکەتول بووەو بەشێکی تۆڵەکردنەوە بووە لەو کادیرانەی کە پێشتر ناڕازی بوون لە دانانی بەرپرسی لقی نوێ بۆ نمونە: بەرپرسی ناوچەکانی (خورماڵ، سورێن، شارەزوور، مەکتەبی دارایی لق....) و گواستنەوەی بەشێکی دیکەیان، ئەمانە تەنیا لەبەر ئەوەی ناڕازی بوون لە دانانی بەرپرسی لق".

ناکۆکییەکانی بەرپرسان و کادیرانی پارتی لە سنوری هەڵەبجە لەو کاتەوە دەستیپێکرد، کاتێک لەمانگی شوباتی رابردوو بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی پارتی (دلێر حەمە کەریم) دیاریکرا وەک بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی، هەر دوای ئەوە دەنگی ناڕەزایەتی لەناو کادیرانی پارتی لەو سنورە بەرزبوویەوە و ئەو بڕیارە ناڕەزایی لێکەوتەوەو لەکۆی (١١) بەرپرسی ناوچەی پارتی لە لقی هەڵەبجە (٨) بەرپرسی ناوچە ناڕازیبوون، لەکۆی (١٠) کارگێڕی لقی هەڵەبجە (٥) کارگێڕی لق ناڕازین.


ڕیکلام