٤٨ بنکەی نوێ بۆ تۆمارکردنی چەک راگەیەندرا

  2023-06-22  | 
دۆسیە:  حکومەتی هەرێم
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوی ئەو بنکانەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە، کە خەڵکی دەتوانن چەکەکانیان تێدا تۆمار بکەن.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاوڵاتیان تا لە ماوەی ئەو مانگەی ماوە و، بۆ ئەوەی تا ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٣ چەکەکانیان تۆماربکەن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ٤٨ بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە، سەرەڕای بەردەوامی کارەکانی ٤٢ بنکەکەی پێشوو.

باس لەوەشکراوە ، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە بەزووترین کات سەردانی یەکێک لەم بنکانە بکەن کە بۆ تۆمارکردنی چەک کراونەتەوە و چەکەکانتان بێ بەرامبەر تۆمار بکەن.

لەراگەیەندراوەکەشدا هاتووە، لە کاتی تۆمارکردنی چەکدا، چەکەکە بە خاوەنەکەی دەدرێتەوە لە گەڵ فۆرمێکی تۆمارەکە و دواتر بەو فۆرمە دەتوانێت داوای مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بکات ئەگەر پێویستی بێت یان دەتوانێت بەو فۆرمە چەکەکەی لە کۆمەڵگەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک بفرۆشێت، کە لە ئایندەدا بە چاودێری وەزارەتی ناوخۆ دەکرێنەوە.



ڕیکلام