نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

  2020-07-12  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەرزى مایەوە بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 43 دۆلار و 33 سەنت فرۆشراوە.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تەمموزی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە .

هەرچەندە مانگی ئازار بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵە بە نەوتی برێنتەوە كرا و بەهای نەوتی ئەمریكیش گەیشتە سفر دۆلار بەڵام ماوەیەكە بەهۆی رێگەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت  بۆ كەمكردەوەی هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بەهای نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەراورد بە مانگەكانی پێشووتر .



ڕیکلام