لە هەولێر سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ دەخرێنە كار

  2023-10-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران لە دانانی چەند كامێرایەكی دیکەی سەرپێچی ئاگاداردەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە تاکو ٢١ی ئەم مانگە کاتژمێر (١٢)ی شەو، سەرجەم کامێرە جێگیرەکانی چاودێری خێرای لەسەر ڕێگایەکانی (هەولێر - گەزنە) (هەولێر - مەخمور) (هەولێر-موسل) (هەولێر- کەرکوک) بەکاردەخرێت وەکو تاقیکردنەوە.

هەروەها روونیشیکردەوە، کەئەوپەڕی خێرایی لە شەقامەکە، 110کم لەکاتژمێرێکدا. و لەدوای ئەوبەروارە واتا لە رێککەوتی 2023/10/22، کامێراکان سەرپێچیەکان تۆماردەکەن.

لە کۆتایی ئاگادارییەکەدا هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات کە پابەندی ڕۆیشتن بن بەو خێراییەی کە بە هێماکانی هاتووچۆ دیاریکراوە.


ڕیکلام