حکومەتی هەرێم: لەمساڵدا زیاتر لە ١١ ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەشکراوە

  2023-10-15  | 
دۆسیە:  حکومەتی هەرێم
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە ناوچە شاخاویەکاندا ١١ ملیۆن و ٩٦٩ هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، حکومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ناوچە شاخاویەکاندا ١١ ملیۆن و ٩٦٩ هەزار لیتر نەوتی بەسەر ٥٩ هەزار و ٨٤٥ خێزاندا دابەشکردووە.

دەشڵێت، لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران، ٤ ملیۆن و ٢٣٨ هەزار لیتر دابەش کراوە و ٢١ هەزار و ١٩٠ خێزان سوودمەند بوون.

لەراگەیەندراوەكەشدا هاتووە، لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، ٣ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار لیتر نەوت بەسەر ١٦ هەزار و ٣١٠ خێزان دابەش کراوە.

ئاماژەبەوەشكراوە، لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ٢ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ٩٦٠ لیتر بەسەر ١٢ هەزار و ٨٨٥ خێزاندا دابەش کراوە.

باسلەوەشکراوە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زستانی ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکان زوو دەستی پێ کرد و پرۆسەکەش تا کۆتایی بەردەوام دەبێت


ڕیکلام