هاتوچۆی هەولێر سەبارەت بەكامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

  2023-10-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، وەک تاقیکردنەوە لەمڕۆوە تاوەکو ١ی مانگی داهاتوو، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولێر-پیرمام دەکەونە کار و لە ٢ی مانگەوە سەرپێچی تۆمار دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، دانانی ئەو کامێرایانە بە مەبەستی پابەندکردنی شوفێرانە بەڕۆیشتن بەخێرایی دیاریکراو لەسەر ڕێگای هەولێر-پیرمام و بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی رێگاکەیە.

ئەوەش هاتووە، ئەوپەڕی خێرایی ١٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا بۆ ئۆتۆمبێلی ئاسایی و ٨٠ کیۆمەترە لە کاتژمێرێکدا بۆ بارهەڵگر، جگە لەناو تونێل کە ئەوپەڕی خێرایی ٧٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەمڕۆ ٢٥ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ١ی تشرینی دووەم، وەک تاقیکردنەوە کار دەکەن و لە کاتژمێر١٢ی شەوی ١ی مانگەوە سەرجەم کامێراکان بە درێژایی ڕێگایەکە لە بازگەی هەولێر تاوەکو پشت تونێلی پیرمام سەرپێچی تۆمار دەکەن، بۆیە داوا لە ھەموان دەکەین پابەندی ڕۆیشتن بن بەخێرایی دیاریکراو.


ڕیکلام