له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی مامۆستاکەی هەولێر روونکردنەوە دەدرێت

  2023-10-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
‎بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی سۆران روونکردنەوەیەکی لەبارەی گیانله‌ده‌ستدانی مامۆستایه‌ك و سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی سۆران ڕایگه‌یاندووه‌، "شەوی ڕابردوو 26/10/2023، کاتژمێر هەشت و حەوت خولەک ئاگادارکراینەوە کەوا رووداوێکی وەرگەڕان و گڕگرتنی ئۆتۆمبێل هەیه له گوندی (هڤنکا) لە ناحیەی بلێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، دەستبەجێ تیمەکانمان له بنكەی بەرگری شارستانیی بارزان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە. و توانیان ئاگرەکه کۆنترۆڵ بکەن."

‎دەشڵێت: "بەپێی ڕاپۆرتی تیمەکانمان ئۆتۆمبێلەكه له جۆری (نیسان میکرا)یە  بەتەواوی سووتاوه، شۆفێرەکەی کە ئافرەت بووه به ناوی (جیهان تەها عەبدولرەحمان) دانیشتووی پارێزگای هەولێره گەڕەکی 94ی گوڵان، بەهۆی رووداوه کەوه تەواوی جەستەی سوتابوو بەوهۆیەوه گیانی له دەستدابوو."

‎پۆلیسی سۆران ئەوەشی خستەڕوو "کە تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی تەندروستی به هاوکاری پۆلیسی خۆجێیی ناوچەکه و بەرگری شارستانی گواسترایەوه بۆ نەخوشخانەی بلێ له وێشەوه رەوانەی پزیشکی دادی له سۆران کرا".


ڕیکلام