بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە کاتی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تەنها پشت بە گرێبەستی کۆمپانیا و پێشانگا رێگەپێدراوەکان ببەستن، چونکە گرێبەستەکانی سەر شەقام بە ساختە هەژمار دەکرێت و لە دامەزراوە حکومییەکان کاری پێناکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران و کڕیار و فرۆشیاری ئۆتۆمبێلەکان بەهەمو جۆرەکانییەوە ئاگاداردەکەینەوە،کەوا لەکاتی ئەنجامدانی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، بەهیچ شێوەیەک پشت بەگرێبەستی ئەلیکترۆنی سەرشەقامەکان نەبەستن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر هاووڵاتیان پێویستە لە نێو گرێبەستەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، تەنها پشت بە گرێبەستی کۆمپانیا و پێشانگا مۆڵەتپێدراوەکان ببەستن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، گرێبەستەکانی سەر شەقام بەساختە و بێ بنەما هەژماردەکرێت، لەکاتی تۆمارکردنی ئوتومبێل لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کاری پێناکرێت.