بەغداد ناتوانێت ڕاستەوخۆ پارەی ئەو غازە بدات کە لە ئێرانەوە هاوردەی دەکات

  2023-11-15  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی ئەو سزایەی ویلایەتەکگرتوەکان بەسەر ئێرانا سەپاندویەتی، بەغداد ناتوانێت ڕاستەوخۆ پارەی ئەو غازە بدات کە لە ئێرانەوە هاوردەی دەکات


ژیان
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چوار مانگی تر لێخۆشبون لەسزاکان بۆ عێراق درێژدەکاتەوە، لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، ئەوەش وادەکات بە غداد بتوانێت درێژە بە هاوردەکردنی غاز بدات لە تارانەوە. 

بەرپرسێک لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە: ئەو رێوشوێنە رێگە بە عێراق دەدات، پارەکانی بەکاربهێنێت بۆ پێدانی تێچوی هاوردەکردنی کارەبا لە ئێران، کە دەخرێتە سەر ئەژمارێکی کۆتوبەندکراو لە عێراق، ئێران ناتوانێت ئەو پارانە بەکاربهێنێت بۆ کڕینی پێداویستی مرۆیی نەبێت.   

کۆی قەرزی شایستەی ئێرانە لە ئەستۆی عێراق، لەبەرامبەر هاوردەکردنی پێشتری غاز لە تارانەوە، دەگاتە نزیکەی (١٠) ملیار دۆلار لەساڵی (٢٠١٨)وە، ئەوە (٢١)مین جارە واشنتۆن ئەو رێوشوێنە تایبەتە بۆ عێراق دەکات و رێگەی پێدەدات مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات و کارەباو غازی لێوە هاوردەبکات. 

بەهۆی ئەو سزایانەی ویلایەتە یەکگرتوەکان بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی، بەغداد ناتوانێت راستەوخۆ پارەی ئەو غازە بدات کە لە ئێرانەوە هاوردەی دەکات.


ڕیکلام