وەزارەتی تەندروستی رێکلامکردن بۆ جۆرێکی چا و قاوە قەدەغە دەکات

  2023-11-28  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، رێکلامکردن بۆ ئەو چاو و قاوانەی کە بۆ مەبەستی دابەزاندنی کێش بەکاردەهێندرێن لە راگەیاندنەکانی بینراو، بیستراو و خوێندراو قەدەغە بکرێت.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێـمی کوردستان لە فەرمانێکی وەزاریدا بڕیاریدا، ئەو چا و قاوانەی كە بەمەبەستی دابەزاندنی كێش یاخوود زیادكردنی كێش بەكاردەهێندرێن پێویستە لە رێگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) رێگەپێدانیان پێبدرێت و ستیكەریان لێبدرێت و تەنیا لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ریكلامكردن بۆ ئەو چا و قاوانە بە هەمووشێوەیەك قەدەغەیە لە راگەیاندنەكانی بینراو، بیستراو و خوێندراو.


ڕیکلام