به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك هۆشداری دایه سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاكه به‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك رووخساری خۆی دابپۆشێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی پارێزگه‌ی كه‌ركووك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه کە هەر کەسێک دەموچاوی خۆی دابپۆشێت یان بیشارێتەوە بە بەستنی ملپێچ یان دەمامک یان هەر پارچە قوماشێک، ڕێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر دەگیرێتە بەر.
ڕاشیگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی پارێزگه‌ی كه‌ركووك ئه‌م ئاگاداری و تێبینییه به هه‌ند وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له هه‌ر رێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ریان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ پێنجشەممە، لەنێو بازاڕەی شاری كەركوك لەلایەن چەكدارێكەوە تەقە لە دوو پۆلیس كرا و بەوهۆیەوە پۆلیسێك گیانی لەدەستدا و پۆلیسێكی تر برینداربوو.
هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه پۆلیسی كه‌ركووك ڕایگه‌یاند كه كرده‌وه‌كه تیرۆریستی بووه و له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری تیرۆریستی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.