لەماوەی ئەمساڵدا ٢١ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچییان کردووە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا و ٣٧ کەسیان لەرێگەی کۆچ گیانیان ەدەستداوە.
بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لەمساڵدا ٢١ هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیان کردووە کە سێ هەزار و ٤٠٠ کەسیان خەڵکی راپەرین بوون.
وتیشی، لەو ژمارەیە ٣٧ کەسیان لەرێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیانلەدەستداوە، ژمارەیەکی زۆری کۆچبەریش لەسنوری بیلاروسیا و چەند وڵاتێکی تر لە زینداندان.