سێ لیستە عەرەبییەکەی پارێزگای کەرکوک فراکسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێکھێنا، بە ناوی " فراکسیۆنی یەکگرتووی عەرەبی" و ژمارەی کورسییەکانیشیان لە ئەنجومەنی پارێزگا شەش کورسییە.
لیسته عەرەبییەکانی کەرکوک، کە پێکھاتوون لە ھاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک و ھاوپەیمانی سەرکردایەتی و ھاوپەیمانی عەرەبی، بڕیاریاندا بە پێکھێنانی فراکسیۆنێکی ھاوبەش بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ناوی " فراکسیۆنی یەکگرتووی عەرەبی".
ھاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک خاوەنی سێ کورسی ئەنجومەنی پارێزگایە و ھاوپەیمانی سەرکردایەتیش خاوەنی دوو کورسی و ھاوپەیمانی عەرەبی خاوەنی یەک کورسییە، بەوپێیەش لەئێستادا فراکسیۆنە ھاوبەشەکەیان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خاوەنی شەش کورسییە.