پەروەردەی کەرکووک: ھەڵکردنی ھەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵای عێراق قەدەغەیە

  2024-01-04  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە خوێندنگەکانی کەرکوک جگە لە ئاڵای عێراق ھەڵکردنی ھەر ئاڵایەکی دیکە قەدەغەکراو ھەر کەسیش پابەندی بڕیارەکە نەبێت سزا دەدرێت.

مەنسور مەزری سەلوم، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەنوسراوێکدا جەخت دەکاتەوە لەوەی، جگە لەئاڵای عێراق ھەڵکردنی ھەموو ئاڵایەکی تر لەسەر خوێندنگەکان قەدەغەیە.

نوسراوەکە  لەرۆژی ٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ دەرکراوەو ئاڕاستەی بەش و ھۆبەو ئیدارەی خوێندنگەکان کراوە.

لە نوسراوەکەدا ھاتووە، لەپێناو پاراستنی شکۆی دەوڵەت و پێگەی دامەزراوە پەروەردەییەکان رێگا نادرێت ئاڵای تر ھەڵبکرێت بەپێچەوانەوە ھەرکەسێک سەرپێچی بڕیارەکە بکات ئەوا روبەڕوی رێوشوێنی یاسایی دەکرێتەوە.




ڕیکلام