تورکیا ڕێگری دەکات پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی بێت

  2024-01-06  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تورکیا بەرەی تورکمانی بە باش دەزانێت بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

دوای کۆبوونەوەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، تورکمانەکانی کەرکوک مافی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاریان هەیە، چاودێرانیش پێیانوایە بانگهێشتکردنی حەسەن توران بۆ ئەنکەرە، پەیامێکی تورکیایە بۆ ڕێگریکردن لەیەکێتی لەوەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، لەگەڵ بەرەی تورکمانیی قۆناغی دوای هەڵبژاردنی پارێزگاکانمان لە کەرکوک تاوتوێکردووە.

ڕۆژنامەی العرب لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە، تورکیا هەوڵ دەدات ڕێگری لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

هەرچەندە بەرەکەی حەسەن توران خاوەنی تەنیا دوو کورسییە و یەکێتی خاوەنی پێنج کورسییە، بۆیە لەڕووی ژمارەی کورسییەوە ئەستەمە تورکمانەکان بتوانن پۆستی پارێزگار وەربگرن، بەڵام هاکان فیدان دەیەوێت پاساوێکی یاسایی بدۆزێتەوە بۆ ئەو کارەی تورکیا بەنیازە لەگەڵ تورکمانەکانی کەرکوکی بکات.


ڕیکلام