"یەک جار بوێربە و خۆت یەکلا بکەرەوە"

  2024-01-08  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای بڵاوبوونەوەی کارە نا دڵسۆزەکانی ئەژی ئەمین حاکم والی پەیامیکی توندوی ئاڕاستە دەکات و دەڵێت: بوێربە و خۆت یەکلا بکەرەوە.

ئەمڕۆ حاکم والی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە لە ماوەی پێشودا لەلایەن چەند کەسێک و بە تایبەتی ئەژی ئەمین بە پاڵپشتی باڵێکی پارتی هەوڵ دەدرا یەکێتی لەکەدار بکات، بەڵام یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زۆر لەوە گەورەترە، لێرەشەوە داوا لەو کەسانە دەکەم کە لەگەڵ ئەژی ئەمین کار دەکەن تا زووە وازبهێنن و لەو گێژاوە بێنە دەرەوە، بنەماڵەکانتان مەکەن بە قوربانی ئەژی کە هیچ مافێکی بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە هەڤاڵان ئەوە بزانن یەکێتی ماڵی ھەموو کەسێکە و خزمەتکردن و دڵسۆزی لای ئەژی بوونی نییە، بۆیە لێرە بەدواوە ئەوەی لای ئەژی بمێنێتەوە هەروەکو ئەژی هەژماردەکرێت، داوای لێبوردن دەکەین لەم ماوەی پێشودا بووبووینە هۆی ھەر دڵتەنگیەک و بەڵێن دەدەین پابەند بین بە هەموو بریارێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، بەڵێن دووپات دەکەینەوە لەسەر ڕێبازی مام جەلال بەردەوام دەبین لە پێناو خاک و گەل و یەکێتیەکەماندا.

حاکم والی لە کۆتایدا پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی ئەژی ئەمین کرد و وتی: یەک جار بوێربە و خۆت یەکلا بکەرەوە، بەسە فریودانی خەڵکی دڵسۆز.


ڕیکلام