دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 مەسعود بارزانی کەرکوکی وەکو داگیرکراو و ڕاکان جبوری وەکو پارێزگاری سەندراو ناوبرد، ئەمڕۆ داوای لیبوردی لێ کرد.
ئه‌مڕۆ له‌هاوینه‌هه‌وارى پیرمام له‌هه‌ولێر، عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تى ڕاكان جبورى پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبونه‌ته‌وه، له كۆبونه‌وه‌که‌دا مەسعود بارزانی داوای لێبوردنی له‌هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو به‌رامبه‌ر به‌عه‌ره‌ب كردوه.
موهه‌یمه‌ن حه‌مه‌دانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی كه‌ركوك بەشداری ئەو کۆبوونەوەی کردوە و ئاماژەی بەوەکردوە، كۆبونه‌وه‌یه‌كی مێژویی‌و ڕاستگۆیانه بوو، بۆیه‌كه‌مجاره ڕونییه‌ك له‌په‌یوه‌ندیی كورد‌و عه‌ره‌بدا هه‌بێت، هه‌ڵه‌كانی ساڵانی ڕابردوو ده‌ستنیشانبكرێن‌و دانیان پێدابنرێت‌و داوای لێبوردن له‌هه‌موو عه‌ره‌ب بكرێت به‌هۆی هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتوه.
ئه‌وه‌شى باسكردوه، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ بارزانی، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو هیچ سازشێك له‌مافی عه‌ره‌ب ناكرێت‌و به‌گوێره‌ى لێكتێگه‌یشتنه‌كانیش له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه نه ژوره تاریكه‌كان هه‌یه‌و نه سازشكردن له‌عێراقیبونی كه‌ركوك، به‌ڵێ بۆ قۆناغێكی نوێی ئاسایش‌و سه‌قامگیریی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێكه‌وه‌ژیانی ڕاسته‌قینه له‌كه‌ركوك، نه‌ك ئاشتییه‌كه‌ی پێشوی زۆرینه‌ی كورد كه ئه‌م دروشمه‌ی به‌بێ كردار به‌رزكردبوه‌وه، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ڕابردوو خواستی ئێمه‌یه".
كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك له‌كاتێكدایه پارتی‌و یه‌كێتیی وه‌كو دوو براوه‌ی كورد له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هیشتا هیچ دانوستانێكیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی ئه‌و پارێزگایه ده‌ستپێنه‌كردوه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى، له‌كۆی 16 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌هه‌ڵبژاردنی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023دا، یه‌كێتیی (5) كورسی‌و پارتی (2) كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان (6) كورسی‌و پێكهاته‌ی توركمانیش (2) كورسی بردوه، یه‌ك كورسی "كۆتا"ی پیكهاته‌ی مه‌سیحیش بۆ بزوتنه‌وه‌ی (بابلیۆن)ی ڕه‌یان كلدانی بوه كه هاوپه‌یمانی یه‌كێتییه.
پارتی له‌دوای ڕوداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه باره‌گاكانی له‌كه‌ركوك كشانده‌وه، كه‌ركوكی وه‌كو داگیركراوو ڕاكان جبوریشی وه‌كو پارێزگارێكی سه‌پێندراو ناوده‌هێناو ته‌نانه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 2018ی عێراقدا له‌كه‌ركوك پارتی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد.