بەهۆی تەقینی بۆرییەكی غازەوە دانیشتوانی گوندێک ناچار دەبن ماڵەکانیان چۆڵ بکەن

  2024-01-23  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەقینی بۆریەکی غاز لە گوندی قزلیار دانیشتووانی گوندەكەی ناچارکرد ماڵەكانیان جێ بهێڵن.

بەپێی زانیارییەكان لە گوندی قزلیار لە سنووری شاری كەركوك بۆرییەک تەقیوە كە بۆری گواستنەوەی غازە لەنێوان كۆمپانیای نەوتی باكوور و ناوچەی یایچی.

بەوتەی دانیشتوانی گوندەكە بۆریەكە بەهۆی كاركردنی شۆفڵێكەوە لەنزیكی هێڵی گواستنەوەی غاز تەقییەوە و دوای رووداوەكەش راستەوخۆ تیمەكانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە ناوچەكە و داوایان لەهاووڵاتیان كردووە لەبەر سەلامەتی خۆیان ماڵەكانیان جێبهێڵن.


ڕیکلام