وەزیری ناوخۆی عێراق: پۆلیسی فیدراڵی بەرپرسیارێتیی ئەمنی ناوەندی کەرکوک دەگرێتەدەست

  2024-01-25  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەداهاتودا پۆلیس بەرپرسیارێتی ئەمنی ناوەندی پارێزگای کەرکوک‌و قەزای حەویجەش دەگرێتەدەست.

ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەردانێک گەیشتە کەرکوک‌و لەپرێس کۆنفرانسێکیشدا ڕایگەیاند، لەقۆناغی داهاتوو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فیدراڵی‌و وەزارەتی ناوخۆ، بەرپرسیارێتی ناوشاری کەرکوک‌و قەزای حەویجە دەگرنەدەست.


وتیشی، لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک ڕێککەوتین لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەکانی تایبەت بەدانانی کامێراکانی چاودێریی لەناوەندی کەرکوک

ئاماژەی بەوەشکرد، لەداهاتودا گرنگیی زیاتر بەبازگەکانی پارێزگای کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەدەین ‌و ئامێری زیاتری سۆنەرییان بۆ دابیندەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لەدوای هێرشی سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکوک لەدوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، سوپای عێراق بەرپرسیارێتیی دۆسیەی ئەمنی ناوەندی پارێزگای کەرکوکی گرتوەتە دەست.


ڕیکلام