مامۆستایانی هەولێر: بایکۆتی سەرتاسەری رادەگەینن، تا ئەو کاتەی موچەی ئەم مانگە دابەش دەکرێت

  2024-01-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مامۆستایانی ناڕازی شاری هەولێر رایانگەیاند، وابۆماوەی چوار مانگ دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی نەداوە، هەروەها خۆی کەڕ کردووە لەبەرامبەر جێ بەجێ کردنی داواکارییەکانی مامۆستایان و فەوتانی ساڵێکی 700 هەزار قوتابی، بۆیە سبەی یەکشەممە مامۆستایانی سنوری هەولێر بایکۆتی سەرتاسەری رادەگەیەنن.

مامۆستایانی ناڕازی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویان کردەوە، وەکو ئاگادارن وابۆماوەی چوار مانگ دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ، مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی نەداوە ، هەروەها خۆی کەڕ کردووە لەبەرامبەر جێ بەجێ کردنی داواکارییەکانی مامۆستایان و فەوتانی ساڵێکی 700 هەزار قوتابی.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەکو بەڵێنمان دابوو کە ئێمە هەڵوێستی جدییمان دەبێت لەبەرامبەر بێ وەڵامی حکومەت ، بۆیە بەیانی رۆژی یەکشەممە بەرواری 28/1/2024 بایکۆتی سەرتاسەری لەسنوری شاری هەولێر  ڕادەگەیەنین تاوەکو حکومەتی هەرێم مووچەی ئەم مانگە دابەش دەکات ، بۆ مانگەکانی تریش دابەشکردنی مووچە ئاسایی دەکاتەوە.

لە راگەیەنراوی مامۆستایانی ناڕازی هەولێر باس لەوەشکراوە، داوا لەسەرجەم مامۆستایان دەکەین کە بەیانی هەموومان پێکەوە بە پابەندبوونمان بە بەیکۆتی دەوام حکومەت ناچار بکەین وەڵامی داواکارییەکانمان بداتەوە.

 


ڕیکلام