ئەحمەد کەرکوکی: وەکو یەکێتی و هێزی یەکەم لە کەرکوک پۆستی پاریزگاری کەرکوک مافی خۆمانە

  2024-01-28  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی یەکڕیزی هەموو لایەنەکانی دەوێت لە کەرکوک و پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش بە مافی خۆمان دەزانین.

د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، هەموومان دەچینە بەردەم دادگا بۆ سوێندخواردنی یاسایی وەک ئەندامانی خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکی کەرکوک ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ناوەکانمان لەلایەن کۆمسیۆنەوە پەسەند کرا.

 هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ تەنها سوێندی یاسای دەخورێت و یەکەم رۆژی کۆبونەوەکەش دەکەوێتەوە سەر بانگەوازی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، ئەگەر لەلایەن پارێزگاریشەوە بانگەواز نەکرێت ئەوا خۆمان دوای تەواو بوونی ماوە یاساییەکە خۆمان دەچینە کۆبونەوە و پێویست بە بانگەواز ناکات.


ووتیشی" بەپێی زانیارییەکان راکان جبوری  سوێندی یاسایی ناخوات و لەئێستاشدا راکان جەبوری پاڕێزگارێکی بەوەکالەت نییە ،بەڵکو پارێزگاریکی کار بەڕێکەرە".

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستاشدا چاوەڕێی رێککەوتنی هێزولایەنە سیاسییەکانین و وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  نزیکین لە هەموو لایەنەکانەوە و لەدەرگای هەموو لایەنەکانیش دەدەین  لە پێناو یەکڕیزی و خزمەتکردن بەهەموو لایەک و وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  سورین لەسەر داواکردنی  پۆستی پارێزگاری کەرکوک ، چونکە پشکی خۆمانە وەک هێزی یەکەم و براوەی یەکەم لە کەرکوک، لەمەودوا ڤیرژنێکی نوێی سیاسیەتکردن جێبەجێدەکرێت و  وەک یەکێتیی لەگەڵ ئەوەداین  هەموو لایەنەکان رۆڵیان هەبێت و هەماهەنگ بن لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و سەرجەم پێکهاتەکان لە کەرکوک و کۆتایی بەوسیاسەتە شۆڤێنییەی پێشتردەهێندرێت


ڕیکلام