تورکیا دەستوەردان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دەکات

  2024-02-02  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەڕێگەی دەزگای هەواڵگیری میتەوە، تورکیا دەیەوێت دەستوەردان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی خۆجێی کەرکوکدا بکات و بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی عەرەب، ئامانجی تورکیا لەم هەنگاوەی کەمکردنەوەی هەژموونی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە لە پارێزگاکەدا

رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەداوە، دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی تورکیا لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگای کەرکوکی عێراق بووە هۆی وەستانی پەیوەندی و دانوستانەکان، کە ماوەیەک بوو لە نێوان ئەو هێزانەی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەم دواییەدا کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکەیان بەدەستهێنا بوو دەستیپێکردبوو.

هاوکات بەپێی سەرچاوەی میدیا عێراقییەکان، بەشێکی سەردانەکەی ئیبراهیم کاڵن راوێژکاری دەزگای هەواڵگری تورکیا بۆ بەغداد و هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکرات و بەرەی تورکمانی پەیوەندی بەو پرسەوە هەبووەو هەر ئەو سەردانەش گفتوگۆکانی راگرتووە.

هەوڵەکانی تورکیا بۆ ئەوەیە، سەرەتا رێگری بکرێت لەوەی یەکێتی نشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەدەست نەهێنن، چونکە پێی وایە کەرکوک لەروی نەوتەوە دەوڵەمەندە و هەژموونی حیزبەکە لەو ناوچەیە لاواز بکات 

سەرچاوە میدیاییەکان ئەوەیان دەست خستوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان و بەدیاری کراوی مەسعود بارزانی سەرۆکی حیزبەکە هاوکارە بۆ ئەوەی تورکیا ئەو پلانە جێبەجێبکات، و بەرپرسانی تورکیا بۆ تاوتوتوێکردنی ئەو پرسە سەردانی مەسعود بارزانیان کردوە و ئەمەش بە هۆکاری راگرتنی کۆبوونەوەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دادەنرێت

دانوستانەکانی لایەنە عێراقییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و کاندییدە دەرچوەکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق سوێندی یاسایییان خواردوە، ئەمەش ترسی لای ئەنقەرە دروست کردوە و فشارەکانی چڕترکردوەتەوە و ترسی لە فراوانبوونی نفوسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەیە بۆ پارێزگای کەرکوک بۆیە هەموو هەواڵەکانی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی ریگربێت لەوکارە

تورکیا پێی باشە تورکمانەکانی کەرکوک پۆستی پارێزگار وەربگرن و ئامانجیەتی ئەو پلانە سەربگرێت بۆ ئەو مەبەستەش هەفتەی رابردوو، بەرپرسانی باڵای تورکیان چاویان کەوتوە بە حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی هەروەها داوا لە ئەرشەد ساڵحی نوێنەری تورکمانەکان  کراوە نەچنە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خوجێی کەرکوک 


ڕیکلام