سبەینێ مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

  2024-02-03  | 
دۆسیە:  پارتی و گۆڕان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە سبەینێ مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی لە دەباشان سەبارەت بە پرسی کەرکوک و هەڵبژاردن کۆببنەوە

بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە لە دەباشان دەبێت و فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی سەرۆکایەتی وەفدی پارتی دەکات و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکایەتی وەفدی یەکێتی دەکات.

کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکوک و نەینەوا.


ڕیکلام