سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌ربازی بۆ پێنج ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وا ژوو كرد و ئه‌فسه‌ره‌كان بۆ لیوا و لیوا ڕوكن به‌رزكرانه‌وه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی پله نوێیه‌كانی بۆ به‌ستن.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕێوڕه‌سمی به‌رزركردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چووه‌و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له گرنگی و پێویستیی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردوه‌ته‌وه، ناوی پێشمه‌رگه ناوێكی پیرۆزه و پێویسته وابه‌سته‌یی و ئینتیمای یه‌كه‌می پێشمه‌رگه بۆ خاك و نیشتمان و گه‌له‌كه‌ی بێت و هه‌ڵنانی هه‌نگاوی خێرا و جددی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به پێویست زانی، هه‌موو پشتگیرییه‌كیشی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ربڕی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، له به‌رامبه‌ردا پله‌دارانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سوپاس و پێزانینان بۆ نێچیرڤان بارزانی و گرنگیدانیان به پێشمه‌رگه ده‌ربڕیوه و "به‌ڵێنی پێشمه‌رگانه‌ی دڵسۆزی و خزمه‌تی نیشتمانیان" دووپات كردوه‌ته‌وه.