داوادەکرێت ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبوەشێتەوە

  2024-02-19  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵای پەیوەست بە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە و داوا لە دادگای فیدراڵی کراوەئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەڵپەسێرێت.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ، دادگای فیدڕاڵی لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە کەرکوک کۆدەبێتەوە، سکاڵای یەکەم لەلایەن ئەمیل بەتریس، کاندیدی کۆتای مەسیحییەکان و سکاڵای دووەم لەلایەن محەمەد مەھدی، سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوکمان تۆمارکراون.

سکاڵاکاران داوادەکەن ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبوەشێتەوە بە پاساوی ئەوەی کۆمیسیۆن هەڵنەستاوە بە وردبینی کردن لە تۆماری دەنگدەراندا بە پێی ماددەی ١٣ی یاسای ٤ی ساڵی ٢٠٢٣ی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکان.

سکاڵای سێیەم لەلایەن حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانیەوە تۆمارکراوە کە تێیدا داوایکردووە وردبینی لە تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک بکرێت پێش هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران.


ڕیکلام