ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی کرێکاران دابەش دەکرێت

  2024-03-17  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکارانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: مووچەی مانگەکانی یەک و دووی ساڵی ٢٠٢٤ی خانەنشینی کرێکاران دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکارانی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئاگاداری ئەو مووچەخۆرانە دەکات، کە مووچەی خانشینانی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکارانی سلێمانیی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەردەگرن، لەمڕۆوە ١٧ی ئادار مووچەی مانگەکانی یەک و دووی ساڵی ٢٠٢٤ دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردوە، دەبێت ئەو مووچەخۆرانە سەردانی بانکی مەڵکەندی بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.

بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کە لە هەرێمی کوردستان کاری پێ دەکرێت، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان ٢٠ ساڵ خزمەت و ٦٠ ساڵ تەمەن و بۆ ئافرەتانیش ٢٠ ساڵ خزمەت و ٥٥ ساڵ تەمەن دیاری کراوە، لەئێستادا نزیکی هەزار کەس مووچەی خانەنشینیی کرێکاری وەردەگرن.
 


ڕیکلام