مامۆستایانی ناڕازی داوای جێبەجێکردنی بڕیاڕی بەنیشتیمانیکردنی مووچە دەکەن

  2024-03-25  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێگری لە مامۆستایانی نارازی کرا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن لە پەیامێکدا داوای جێبەجێکردنی بڕیاڕی بەنیشتیمانکردنی مووچە دەکەن.

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی پەیامێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ هەمووان پێکەوە لە دەباشانی ناوەندی بڕیاری ئەم سنوورە کۆبووینەتەوە تا پڕ بەگەروومان و بە ڕوون و ڕاشکاویی بە لووتکەی دەسەڵات بڵێین: ئەگەر لەگەڵ بەیاننامە و وتار و قسەی ناو دیدارەکانتان ڕاستگۆن فەرموون بڕیاری بە نیشتمانیکردنی مووچەش بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە بو بڕیارە دەرچووە.

ئەوەش هاتووە: ئەگەر دەتانەوێت میللەت بۆ یەکجاریش بێت بڕوابەوەکات، کە ئێوە و پارتی دووڕووی یەک دراونین و حیزبێک نین فەرموون قۆڵی مەردایەتی لێهەڵماڵن و هەر ئەمڕۆ بەفەرمیی کارەکانی تایبەت بە  "هەژماری من"ی سەپێنراو لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆتاندا ڕابگرن و هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید بکەن، تا بەزوویی وەک مووچەخۆرانی عێراق، لە ڕێی کی کاردەوە مووچەکانمان وەربگرین، هەروەها داواکارین، بەر لە هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، هەریەک لە مووچەکانی مانگی دوو و سێ دابەش بکەن.


ڕیکلام