د.نەرمین مەعروف: تا موچەی مانگی دوو دابەشنەکرێت موچەی مانگی سێ نانێردرێت.

  2024-03-28  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی دەڵێت، تاوەکو حکومەتی ھەرێم مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دابەشنەکات، عێراق مووچەی مانگی ئادار نانێرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند، تاکو حکومەتی ھەرێم مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دابەشنەکات، وەزارەتی دارایی عێراق پارە نانێرێت بۆ مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی ھەرێم.

ئاماژەی بەوەشداوە، ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، ھیچ سوودێکی نابێت بۆ ناردنی ئەو مووچەیە، تاوەکو مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت و وردبینییەکانی نەنێردرێتەوە بۆ عێراق
 


ڕیکلام