ڤاكسینی كۆرۆنا لە كۆتایی ئەمساڵدا لە عێراق بەردەست دەبێت

  2020-07-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند هەر كاتتێك ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەم بێت كە پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەمساڵدا بێت بۆ عێراقیش دابین دەكرێت.

حازم جومەیلی، بریكاری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ئامادەكاریان كردووە بۆ ئەوەی هەركاتێك كۆمپانیا جیهانیەكان ڤاكسینی كۆرۆنایان بەرهەم هێنا ئەوانیش بۆ عێراقی دابین دەكەن. 

ناوبراو بە میدیاكانی راگەیاند، لەگەڵ هەموو ئەو كۆمپانیا و لایەنانە گفتوگۆیان دەستپێكردووە كە كار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكەن. 

بریكاری وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی گفتوگۆیانكردووە لەبارەی دابینكردنی ئەو ڤاكسینە كە وا بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بكەوێتە بەردەست. 

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كدووە تا كۆتایی ئەم ساڵ ڤاكسینەكە لە عێراقیش بەردەست دەبێت، ئەگەر ئەو لایەنانەی دەستیان كردووە بە دروستكردنی ڤاكسینەكە سەركەوتنی یەكجاری بەدەست بهێنن.


ڕیکلام